Hemın Othman Mohammed
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2016
مۆسكۆ
ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا 'تاس' رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا، پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگری سێرگی شۆیگو ئه‌نجام داوه".
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی تاس، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پوتین فه‌رمانی به شۆیگو داوه له سبه‌ینێوه ده‌ست به كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری سوپای رووسیا له سووریا بكات.
پوتین گوتوویه‌تی "له‌و باوه‌ڕه‌دام وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپا، به‌گشتیی ئه‌و ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ كردووه كه پێی داون" ، هاوكات داوای كردووه پارێزگاری له دۆخی بنكه‌ی ده‌ریایی له تارتوس و بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فەرمی كرملین، سەرکۆماری رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجام داوه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا.