Ferdi Uzun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmood Hasan
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
ئایدن - AA
نه‌جاتی كۆركماز كه یه‌كێكه له په‌یكه‌رتاشانی دیاری مایكرۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، دوای كارێكی شه‌ش مانگی، به به‌كارهێنانی مووی جاڵجاڵۆكه سوره‌تی (الاخلاص)ی له‌سه‌ر تۆوی هه‌نجیر نووسی.

شاره‌وانی كوشئاداسی له ناوه‌ندی هونه‌ری مایكرۆ مینیهچهر و مه‌یدانی پێشانگا، 40 به‌رهه‌می كۆركمازی نمایش كرد كه ته‌نها به مایكرۆسكۆب ده‌بینرێن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی پێشانگاكه ده‌كه‌ن هه‌لی بینینی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوازه‌یان بۆ ره‌خسا، له‌وانه وشه‌ی (بسم الله) له‌سه‌ر تاڵه موو، 99 ناوی خودا له‌سه‌ر تۆوی هه‌نجیر و یاری شه‌تره‌نج.
کۆرکماز کە لە چەندین بواری جیاجیادا کار دەکات، ئەمجارە لەسەر تۆوی هەنجیر کە تەنها بە مایکرۆسکۆپ دەبینرێت، سورەتی (الاخلاص)ی نووسیوە. بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا نیشانی سەردانیکارانی بدرێت.

نەجاتی کۆرکماز لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە مۆزەخانەکەدا ٣٠ ساڵ کاری کردووە و ئەو بەرهەمانەی بە ئارامیەوە ئامادەکراون و نیشان دەدرێن، زۆرێکیان لە جیهاندا هاوشێوەیان نییە.
کۆرکماز ئاماژەی بەوەدا کە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر خۆشنوس سەید قاسم غوباری لەسەر دەنکە برنج سورەتی (الاخلاص)ی نووسیوە. هەربۆیە جاریکی تر بڕیاری داوە لەسەر تۆوی هەنجیر سورەتی (الاخلاص) بنوسێتەوە.
- بە مووی جاڵجاڵۆكە نووسیویەتی و بە چزووی هەنگ راستیكردووەتەوە
كۆركماز كە شانازی بەوەوە دەكات سوورەتی (الاخلاص)ی لەسەر تۆوی هەنجیر جێكردووەتەوە گوتی: "ماوەی شەش مانگ هەوڵمدا تا سورەتەكەم لەسەر تۆوی هەنجیر جێگاكردەوە. ئەمە بچووكترین دەستنووسی جیهانە تا ئێستا".

ئەو ئاماژەی بەوەدا ئەوەی ئەنجامیداوە لە تەسەوفدا بە (خۆتەرخانكردن بۆ كارێك) ناودەبرێت و گوتی: "ئامانجمان لە بەكارهێنانی شتە بچووكەكاندا ئەوەیە، شتێك یان كارێك بۆ ئامانجێك و لە پێناو پەروەردگاردا ئەنجامبدرێت، هەرچەندە بچووكیشبێت ون نابێت. ئەمە لە تەسەوفدا زۆر گرنگە. خۆمان بۆ شتێك تەرخان دەكەین. واتا ئێمە ئەوەی كە بتوانین بنووسین و توانای خۆمان نیشان بدەین، لەهەوڵدا دەبین بۆی".
كۆركماز ئاماژەی بەوەدا كە بە ئارامگری و عەشقەوە شەو و رۆژ كاری بۆ كردووە و گوتی:
"ناتوانی وەك فڵچە، فڵچەكانی بازاڕ بەكاربهێنیت. ئەو فڵچەی بەكاریدەهێنم مووی جاڵجاڵۆكەیە كە قەبارەكەی 0.02 ملیمەترە. واتا بە تەنها تاڵە موویەك نووسیومانە. هەڵەكانی كەنارەكانیشیمان بە چزووی هەنگ راستكردووەتەوە. لە میانی شەش مانگدا سەدان جار نووسینەكەكان تێكچوو. دووبارە هەوڵماندا و ئاراممان گرت".