Osman Bilgin
16 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
دیاربه‌كر – AA
له میانی به‌شداریكردن له مانگرتنی دایكان له به‌رده‌م لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به‌هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیار له‌وه ده‌زانن، ئه‌سمه‌ر كۆچ ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ كه كچه‌كه‌ی بۆ چیا رفێندراوه له‌لایه‌ن ئایسون ئادیامان فێری خوێندنه‌وه و نووسین ده‌كرێت كه ئه‌ویش به‌هۆی رفاندنی خوشكه‌كه‌ی بۆ چیا به‌شداری له‌و مانگرتنه‌دا كردووه.
دایكان به ره‌چاوكردنی رێوشوێنه‌كان بەرگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، به‌رده‌وامن له‌و مانگرتنه‌ی کە لە سێی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ده‌ستیان پێی كردووه.

ئه‌سمه‌ر كۆچ ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ كه له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان-ه‌وه بۆ به‌شداریكردن له‌و مانگرتنه هاتووه‌ته دیاربه‌كر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زوبه‌یده'ی كچی كه ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ بووه رفێندراوه بۆ چیا، له‌لایه‌ن ئایسون ئادیامان فێری خوێندنه‌وه و نووسین كراوه كه ئه‌ویش به‌هۆی رفاندنی خوشكه‌كه‌ی بۆ چیا به‌شداری له‌و مانگرتنه‌دا كردووه.
دایكه ئه‌سمه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه پێشتر نه‌یزانیووه بنووسێت و بخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئایسون فێری كردووه و گوتی: "خوا یار بێت كچهكهیشم دێته‌وه و ئه‌ویش ده‌ست ده‌كات به خوێندن. ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌ستم به ده‌ستییه‌وه ده‌گرێت و چه‌كی چه‌په‌ڵی ده‌ستی فڕێ ده‌دات".
ئایسون ئادیامان-یش له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "هه‌ستم به‌وه كرد پوره ئه‌سمه‌ر حه‌زی لێیه و هه‌وڵ ده‌دات فێری نووسین و خوێندنه‌وه بێت. ویستم هاوكاری بكه‌م و ئه‌ویش زۆری پێ خۆش بوو".