Zana Natık Kerem
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی دوو رۆژی رابردوودا لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەدا کوژراون، بەرزبوویەوە بۆ ٢٧ کەس.
لە راگەیەندراوێکدا گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئەشرەف قودرە نوێترین ئاماری ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە میانی دوو رۆژی رابردوودا لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەدا بوونەتە قوربانی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی دوو رۆژی رابردوودا لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەدا کوژراون، بەرزبوویەوە بۆ ٢٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٧ کەس.
لە بەرامبەردا بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، لە ئاکامی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک لە کەرتی غەززەوە بۆ ناوچەکانی باشووری ئیسرائیل، تا ئێستا چوار ئیسرائیلی کوژراون و ١٣٠ی دیکەش برینداربوون.
دوو رۆژ لەمەوبەر دوای ئەوەی لە ئاکامی پەلامار و تەقەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خاڵێکی سەربازیی حەماس خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیاندا لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، چوار فەڵەستینی کوژران و ٥١ی دیکەش برینداربوون، ژووری ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی لایەنە فەڵەستینییەکان، دەستیانکردبوو بە ئاراستەرکردنی مووشەک بۆسەر ئیسرائیل و لە بەرامبەردا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززەیان دا.
ھەر لە میانی پەلاماردانی کەرتی غەززدا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆردومان کرا.