Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
تاران – AA
دوێنێ، سه‌رۆكی رژێمی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د له تاران له‌گه‌ڵ رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆبۆوه.
ماڵپه‌ڕی خامنه‌یی بڵاویکردەوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خامنه‌یی جه‌ختی له به‌رده‌وامیدان به پشتیوانی خۆی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئێران و سووریا هاوبه‌شی ستراتیجی یه‌كترن.
خامنه‌یی تیشكیشی خسۆته سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه مه‌زهه‌بییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سەر لە یەكترنزیكردنەوەی هه‌ردوو وڵات.

- روحانی جه‌ختی له‌سه‌ر لووتكه‌ی سۆچی كرده‌وه
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران-یش سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ره‌گوڕیشه‌ی ئایینی و كولتووری رۆڵیان هه‌بووه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی لووتكه‌ی سۆچی-یش كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌ستیان گوتوویه‌تی "به به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه فره لایه‌نه‌كان هه‌لومه‌رجی ئه‌منی به گشتی له ناوچه‌كه باشتر بووە. له لووتكه‌ی سۆچیدا به به‌شداری سه‌ركرده‌كانی ئێران، رووسیا و توركیا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره بوونێكی هێزه بیانییه‌كان و ئه‌مریكا كرا كه بێمۆڵه‌ت وه‌رگرتن له حكوومه‌تی سووریا هاتوونه‌ته خاكی ئه‌و وڵاته".