Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، شان سپایسه‌ر:
- "حكوومه‌تێک كه دژبه گه‌له‌كه‌ی خۆی چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێنابێت ناگونجێت ئاشتیی بۆ وڵاته‌كه‌ی بهێنێت. هه‌تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بێت سووریایه‌ك نایه‌ته ئاراوە كه ئاشتیی تیایدا به‌رقه‌راربێت".
- "رووسیا له پاڵ كۆریای باكوور، سووریا و ئێران‌دا راوه‌ستاوه، جگه له رووسیا ئه‌وانی دیكه ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوون. له‌م حاڵه‌ته‌شدا گومان نییه له‌وه‌ی كه رووسیا خۆی له (كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) دابڕیوه".
- "پێشینه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پله‌ی یه‌كه‌م شكستپێهێنانی داعشه، به پله‌ی دووه‌میش ئه‌گه‌ر به هاوكاری رووسیا و ئه‌وانی دیكه دۆخێكی سیاسیی هاته ئاراوه، ئه‌وا سوورییه‌كان ده‌توانن رابه‌رێك بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، شان سپایسه‌ر سه‌باره‌ت به داهاتووی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له ئیدلب، ئەمریکا به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ری گوتی: "حكوومه‌تێك كه دژبه گه‌له‌كه‌ی خۆی چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێنابێت ناگونجێت ئاشتیی بۆ وڵاته‌كه‌ی بهێنێت. هه‌تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بێت سووریایه‌ك نایه‌ته ئاراوە كه ئاشتیی تیایدا به‌رقه‌راربێت".
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا له كۆشكی سپی، سپایسه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد به‌رامبه‌ر سووریا له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی و داهاتووی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
سپایسه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه حكوومه‌تێك كه دژ به گه‌لی خۆی چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێت ناگونجێت ئاشتیی بۆ وڵاته‌كه‌ی بهێنێت و، گوتی: "هه‌تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بێت سووریایه‌ك نایه‌ته ئاراوە كه ئاشتیی تیایدا به‌رقه‌راربێت".
سپایسه‌ر باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت له جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هێناوه و، گوتی: "ته‌نانه‌ت هیتله‌ر ئه‌وه‌نده دانه‌به‌زی بۆ ئه‌و ئاسته‌ی چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنیت". پاشان سپایسه‌ر هه‌ستی كرد كه پێویسته قسه‌كه‌ی رێكبكاته‌وه و، گوتی: "هیتله‌ر وه‌ك ئه‌سه‌د به‌هه‌مان شێوه گازی سارینی دژ به گه‌له‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا". له دوای ئه‌وه‌یش سپایسه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته گوته‌كانی له‌گه‌ڵ هۆڵۆكۆست تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
- "رووسیا لایه‌نی هه‌ڵه‌ی میژووی گرتووه"
شان سپایسه‌ر رووسیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی لایه‌نی هه‌ڵه‌ی مێژووی گرتووه كه به‌هه‌موو جۆرێك پشتیوانی له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات و، گوتی: "رووسیا له پاڵ كۆریای باكوور، سووریا و ئێران‌دا راوه‌ستاوه، جگه له رووسیا ئه‌وانی دیكه ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوون. له‌م حاڵه‌ته‌شدا گومان نییه له‌وه‌ی كه رووسیا خۆی له (كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) دابڕیوه".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته رژێمی ئه‌سه‌د خاوه‌نی چه‌كی كیمیایی نه‌بێت، ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رووسیاش واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی په‌یوه‌ندیدار كردووه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته مۆسكۆ كاریگه‌ری خۆی به‌كاربهێنێت له‌سه‌ر دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی بهكارنههێنێتهوه.
سپایسه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێشینه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پله‌ی یه‌كه‌م شكستپێهێنانی داعشه و، گوتی: "به پله‌ی دووه‌میش ئه‌گه‌ر به‌هاوكاری رووسیا و ئه‌وانی دیكه دۆخێكی سیاسیی هاته ئاراوه، ئه‌وا سوورییه‌كان ده‌توانن رابه‌رێك بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن".
- به‌راوردكردنی سه‌دام حوسێن و ئه‌سه‌د
سپایسه‌ر له‌وه‌ڵامی پرسیاری،"له‌كاتێكدا پێتان وایه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه پێویست بووه ئه‌مریكا رژێمی سه‌دام حوسێن له عێراق بڕوخێنێت، بۆچی ئێستا هه‌مان دۆخ بۆ رژێمی ئه‌سه‌د ره‌وایه‌تیی پێ‌نادرێت؟" گوتی،"ئه‌م پرسیاره وای داده‌نێت كه ئێمه له سووریا سه‌ركرده‌یه‌كی نوێمان ناوێت. دوو رۆژه به ئاشكرا ده‌ڵێین، ئایندهی سووریا ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌دی تێدابێت، ئاشتی و سه‌قامگیریی تێدا نابینین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رووسیا ئاگاداری هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بووه یان نا به‌رله هێرشه‌كه، سپایسه‌ر رایگه‌یاند، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا نییه.
دوێنێش سپایسه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه دژی گه‌له‌كه‌ی كرده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار باسی چه‌كی كیمیایی و بۆمبی به‌رمیلیی پێكه‌وه كرد. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێشتا كۆشكی سپی له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
- "چالاكییه‌كانی كۆریای باكوور چاوپۆشی‌یان لێناكرێت"
سپایسه‌ر روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی هه‌ڵسه‌نگاند كه كۆریای باكووری كردبووه ئامانج و گوتی: "سه‌رۆك رایناگهیهنێت چی ده‌كات له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه، به‌ڵام هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌رده‌ستدان. چالاكییه‌كانی كۆریای باكوور، هه‌نگاوگه‌لێك نین چاوپۆشی‌یان لێبكرێت".
سپایسه‌ر گوته‌كانی تره‌مپی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین شی چینگپینگ سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی،"چین كاریگه‌ریی سیاسی و ئابووریی له‌سه‌ر كۆریای باكوور هه‌یه. ده‌توانێت ئه‌مه به‌كاربهێنێت."