Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جه‌یمس ماتیس:
- "هیچ گومانمان نییه رژێمی سووریا خۆی به‌رپرسه له بڕیاری هێرشه كیمیاییه‌كه و ئه‌نجامدانی".
- "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ربازی سنووردار بۆ رێگرتن له به‌ركارهێنانی چه‌كی كیمیایی".
به‌رپرسێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی:
- "به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌ریبخات داعش و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه گازی سارینیان هه‌بێت".
- "پێویسته پرسیاری ئەوە له رووسه‌كان بکرێت كه هێنده هه‌ماهه‌نگیی نزیكی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ رژێم هه‌یه چۆن ئاگادار نه‌بوون له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه؟".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جه‌یمس ماتیس، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دروست نییه هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز بكرێت له‌باره‌ی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئیدلب و، گوتی: "هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه رژێمی سووریا خۆی به‌رپرسه له بڕیاری هێرشه كیمیاییه‌كه و ئه‌نجامدانی".
سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی شوعیراتی سه‌ربه رژێمی سووریا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ماتیس و، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جۆزێف ڤۆتێڵ، له پنتاگۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
ماتیس باسی له‌وه كرد كه هیچ ناڕوونیه‌ك لەلایان نییه سه‌باره‌ت به‌وه كه كێ هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئیدلبی ئه‌نجامداوه و، گوتی: "هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه رژێمی سووریا خۆی به‌رپرسه له بڕیاری هێرشه كیمیاییه‌كه و ئه‌نجامدانی".
- "سه‌ره‌تا داعش، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ربازی سنووردار به‌رامبه‌ر چه‌كی كیمیایی"
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ماتیس، دووپاتیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پێشینه‌ی ئه‌مریكا له سووریا گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه كه له‌ناوبردنی داعش به‌رده‌وام گرنگترین پێشینه‌یه به‌لای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه و، گوتی: "ئه‌مریكا سیاسه‌تی سه‌ربازی له سووریا نه‌گۆڕاوه".
هاوكات ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا زۆر هه‌ستیاره له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و، گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ربازی سنووردار بۆ رێگرتن له به‌ركارهێنانی چه‌كی كیمیایی".
هه‌روه‌ها ماتیس باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر له سووریادا هۆشداری هات له‌باره‌ی هێرشی نوێی كیمیاییه‌وه ئه‌وا ئه‌و وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ده‌سه‌ڵاتی هێرشی رێگرتنی نییه، له‌به‌رئه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی نوێی كیمیایی كۆشكی سپی ده‌ستوه‌رده‌دات و ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رووسیا په‌یوه‌ندی به هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سووریاوه هه‌یه یان نا، به‌دڵنیاییه‌وه قسه ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا CENTCOM جۆزێڤ ڤۆتێڵ رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كییان له سووریا له‌ناوبردنی داعشه و ده‌كرێـت ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی له هێرشه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به هه‌ڵه لێیاندرابێت.
ڤۆتێڵ راشیگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی په‌یوه‌ندیداردا كارده‌كه‌ن.
- روونكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی "گازی سارین"ه‌وه
به‌رپرسێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له ئیدلب گازی سارین به‌كارهێنراوه.
به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندووه به‌ڵگه‌ی روونیان له‌به‌رده‌ستدایه كه گازی سارین به‌كارهێنراوه و ته‌نها ده‌كرێت رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌و گازه‌ی به‌كارهێنابێت و گوتی،"به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌ریبخات داعش و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه گازی سارینیان هه‌بێت."
ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن هێزێكی ده‌ره‌كی یان رێكخراوێكی تیرۆرستی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و ئەوەش دهردەخهن رژێم پابه‌ند نه‌بووه به‌و رێككه‌وتنه‌ی بۆ راده‌ستكردنه‌وه و له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی واژوویكردووه.
- "رووسه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن رووداوه‌كانی سووریا په‌رده‌پۆش بكه‌ن"
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا حكوومه‌تی مۆسكۆ به هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د و تۆمه‌تباركردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به ئه‌نجامدانی هێرشه كیمیاییه‌كه تۆمه‌تباركرد و گوتی: "پێموایه رووسه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن رووداوه‌كانی سووریا په‌رده‌پۆش بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند "پێویسته پرسیاری ئەوە له رووسه‌كان بکرێت كه هێنده هه‌ماهه‌نگیی نزیكی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ رژێم هه‌یه چۆن ئاگادار نه‌بوون له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه؟".