Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
هانۆی/ واشنتۆن - AA
سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون گه‌یشته هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام بۆ به‌ستنی ئه‌و لووتكهیهی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی ده‌دات.
كیم كه تا سنووری چین-ڤیێتنام به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌شتی كرد و پاشان به رێگای وشكانیی گه‌یشته هانۆی سوپایه‌ك لە پاسه‌وانان یاوه‌ریان ده‌كرد.
كیم به ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی لیموزین به شه‌قامه‌كانی هانۆیدا گه‌ڕا و ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان، پۆلیس و سه‌رباز له‌به‌رده‌م هۆتێل مه‌لیا راوه‌ستابوون كه كیم تیایدا ده‌مێنێته‌وه و سه‌دان هاووڵاتیش له پشت به‌ربه‌ستی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه وه‌ستابوون بۆ بینینی سه‌رکردەی كۆریای باكوور.
له‌م نێوه‌نده‌دا كه‌ناڵی TBS TVی ژاپۆنی، چه‌ند دیمه‌نێكی بڵاوكرده‌وه كه كیم له میانی گه‌شته‌كه‌یدا به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وێستگه‌یه‌كی چین لایداوه بۆ جگه‌ره‌كێشان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ بگاته ڤیێتنام.
ترەمپ پلانی وایە لە هانۆی لەگەڵ سەرۆکی ڤیێتنام، نگویەن فو ترۆنگ و سەرۆکوەزیران، نگویەن خوان فوس کۆببێتەوە و دواتر لەگەڵ کیم-دا لە ئێوارە خوانێکی تایبەتدا دیدارێک ئەنجام بدات.
لە خوانەکەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و بەڕێوەبەری نووسینگەی بەڕێوەبردن و بوودجە لە کۆشکی سپی، میک مەڵڤانی و هەروەها لەگەڵ کیم-دا دوو لە یاریدەدەرەکانی و وەرگێڕی هەردوولا ئامادە دەبن.
ترەمپ و کیم سبەی و پێنجشەممە لە ڤیێتنام زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمیی ئەنجام دەدەن.
ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان، ئەوە بە دووردەزانن کە کیم دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکان ببێت.
کاربەدەستانی ڤیێتنام ئەوەیان ئاشکراکردبوو کە ئاستی ئاسایش لە پێناو سازکردنی لووتکەکەدا بۆ بەرزترین ئاست بەرزکراوەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون رۆژی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە لووتکەیەکی مێژوویی‌دا بۆ یەکەمجار لە سینگاپور کۆببوونەوە و رێککەوتننامەیەکی گشتگیریان واژووکردبوو.