Dildar Baykan
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له‌دوای ئه‌و هێرشی كه له ساڵی ٢٠١٧دا به چه‌كی كیمیاویی ئه‌نجامدرا، ویستوویه‌تی فه‌رمانی كوشتنی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا بدات به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات، جەیمس ماتیس، دژی ئه‌و خواسته‌ی بووه.
دۆناڵد تره‌مپ به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "Fox and Friends" له كه‌ناڵی فۆكسی ئه‌مریكی كرد و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و له‌و په‌رتووكه‌ی رۆژنامه‌وان، بۆب و دۆرد كه به‌م دواییانه بڵاوكرایه‌وه، قسه‌یكرد و گوتی: "دوێنێ شه‌و كه‌مێك ده‌رفه‌تم هه‌بوو په‌رتووكه‌كه‌ی ودۆرد بخوێنمه‌وه، و به‌ڕاستی كتێبی زۆر ناخۆش ده‌نووسێت".
له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی "تره‌مپ له‌دوای هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٧ ویستی فه‌رمانی كوشتنی ئه‌سه‌د بدات"، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "من پێم باش بوو ئه‌و بكوژم. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات، جەیمس ماتیس، دژی ئه‌مه بوو. ئه‌و (ماتیس) جه‌نه‌راڵێك بوو كه زیاد له‌وه‌ی كه پێویسته، به‌های بۆ دانرابوو".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه "ئایا په‌شیمانه یان نا له‌وه‌ی ئه‌سه‌دی نه‌كوشتووه؟"، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "نه‌خێر په‌شیمان نییم. له‌گه‌ڵ ژیان و مردنیشیدا ده‌توانم هه‌ڵبكه‌م. بمویستایه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه بیكوژم به‌ڵام ماتیس دژی ئه‌مه بوو".
- "من هیچ گرفتێكم له‌گه‌ڵ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-35 به ئیمارات نییه"
تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران "له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پلانی تیرۆركردنی ژمارەیەک كاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكی داناوه"، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئێران شتێک له دژی ئێمه بكات، هەزار هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكات وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رێوره‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیمارات و ئیسرائیل كه بڕیاره له كۆشكی سپی سازبكرێت، تره‌مپ رایگه‌یاند: "له كۆتاییدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش ده‌چنه ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن. ته‌ماشابكه‌ن و ببینن. له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وڵاتانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێكده‌كه‌ون".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش كه ئایا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی ئیسرائیل، ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی F-35 به ئیمارات ده‌فرۆشێت یان نا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "من هیچ گرفتێكم له‌گه‌ڵ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-35 به ئیمارات نییه".