Sarp Özer
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، كۆتاييهاتنى كۆبوونەوە تەكنيكييەكانى نێوان شاندە سەربازييەكانى توركيا-يۆنان كە لە بارەگاى ناتۆ بەڕێوەچوو و "رێكارەكانى لێكجياكردنەوە"ى تێدا تاوتوێكرا و پلاندانان بۆ كۆبوونەوەى داهاتوو لە ١٧ى ئەيلوولى راگەياند.
وەزارەتى بەرگريى توركياوە لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند، كۆبوونەوە تەكنيكييەكانى نێوان شاندە سەربازييەكانى توركيا-يۆنان كە لە بارەگاى ناتۆ بەڕێوەچوو و "رێكارەكانى لێكجياكردنەوە"ى تێدا تاوتوێكرا، كۆتاييهات.
هەروەها لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، "پلانى ئەوە دانراوە كە كۆبوونەوەى داهاتووى نێوان شاندەكان لە ١٧ى ئەيلوولى ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت".