ئامۆزاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د: ''نازناومان وه‌حش-ه''
- فیراس ئه‌سه‌د، ئامۆزا و نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌دی سەرۆکی رژێمی سووریا: "نازناوی عه‌لی ئه‌سه‌دی باپیرمان ''وه‌حش''ه''.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
فیراس ئه‌سه‌د، ئامۆزا و نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌دی سەرۆکی رژێمی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نازناوی عه‌لی ئه‌سه‌دی باپیریان ''وه‌حش''ه.
وشەی "وەحش" لە زمانی کوردی‌دا مانای "دڕندە" دەگەیەنێت.
فیراس ئه‌سه‌د له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووک وێنه‌ی ناسنامه‌ی عه‌لی ئه‌سه‌دی باپیری بڵاوكردووەتەوە و باسی له‌وه كردووە كه نازناوه‌كه‌یان ''وه‌حش''ه نه‌ك ''ئه‌سه‌د''.
له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت كه له ناسنامەکەدا باپیری ناوی عه‌لی-یه و نازناوه‌كه‌شی ''وه‌حش''ه.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج ئامۆزاكه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی داوای كردووه به‌خێرایی له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
فیراس ئه‌سه‌د، پێشتر بڵاویكردبووه‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د لانیكه‌م ٥٠٠ هه‌زار مه‌ده‌نی و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی خۆی كه خانه‌واده‌ی عه‌له‌وی-یه كوشتووه.