Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
رۆژنامه‌ی Wall Street Journal نووسیویه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له دانیشتن و كۆبوونه‌وه و خوانه‌كاندا له راوێژكاره‌كانی پرسیوه كه ئه‌مریكا ده‌توانێت ناوچه‌ی گرین‌لاند بكڕێت یان نا. هه‌روه‌ها تره‌مپ به گرنگییه‌وه گوێی بۆ باسی سه‌رچاوه و گرنگیی جیۆسیاسی گرین‌لاند گرتووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه دوو سه‌رچاوه كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت رایانگه‌یاندووه، تره‌مپ داوای له راوێژكارانی كۆشكی سپی كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئەسۆشیهیتید پرێس-یش پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تره‌مپ بڵاویکردووەتەوە، تره‌مپ له‌باره‌ی كڕینی گرینلانده‌وه دانوستانی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌وباره‌وه جددی نییه.
هێشتا كۆشكی سپی و حكوومه‌تی دانمارك له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی دانمارك بكات.
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، هاری ترومان له ساڵی 1946دا، بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ حكوومه‌تی دانمارك پێشنیاز كردبوو بۆ كڕینی دوورگەی گرین‌لاند كه ده‌كه‌وێته نێوان جه‌مسه‌ری باكوور و زەریای ئەتڵەسی و باکووری رۆژهەڵاتی کەنەدا و سه‌ربه وڵاتی دانماركه.
گرین‌لاند گەورەترین دوورگەی هەسارەی زەوییە و رووبەرەکەی دەگاتە دوو ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٨٦ کیلۆمەتر.