Mohamad Misto
14 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2020
عه‌فرین/ئه‌نقه‌ره - AA
ئیمان ئه‌حمه‌د له‌یلا'ی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ كه به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌بووه و په‌نایان بردۆته به‌ر كه‌مپێكی نزیك سنووری توركیا به چاوی كراوه له سه‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و منداڵه ساوایه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌وه له ئیدلبه‌وه ده‌ربه‌ده‌ربوون و له ژوورێكی بێ په‌نجه‌ره‌ی كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی كاتی له باشووری رۆژئاوای عه‌فرین گیرسابوونه‌وه دوێنێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له عه‌فرین كرا، دواتر زاندرا له كاتی گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه دڵی له لێدان كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراو و وێنه‌یه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌بیندرێ ئیمان به مردووی چاوه‌كانی كراوه‌ن.
له راپۆرتی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هاتووه ئیمام كه كێشی له‌شی ته‌نها ٤،٥ كیلۆگرام بووه، به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی زۆره‌وه هه‌ناسه‌ی وه‌ستاوه و دڵی له لێدان كه‌وتووه، وه‌كو پێویست خۆراكی وه‌رنه‌گرتووه هاوكات دووچاری بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مێشكیش بووه‌ته‌وه.
زاندراوه خانه‌واده‌ی ئیمان به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه له ٢٠١٨ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیان له گونده‌واری دیمه‌شق جێ هێشتووه و چوونه‌ته ئیدلب، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه چه‌ند جارێك جێگه‌یان گۆڕیوه و دواتر بۆ عه‌فرین رایان كردووه.