Moskova
مۆسكۆ – AA
له مۆسكۆ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه به سه‌ردانێكی له‌م جۆره بكات، كریملین له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە پوتین و ئه‌سه‌د له كۆشكی كریملین كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كدا، ڤلادیمیر پوتین به تیشك خستنه سه‌ر گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، گوتوویه‌تی "هیوادارم ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت. به‌یه‌كه‌وه بوونی ته‌واوی هێزه‌كانی سووریا رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سووریا بكه‌وێته‌وه سه‌رپێی خۆیی و ده‌ست بكاته‌وه به بووژانه‌وه".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین داكۆكی له‌وه كردووه كه به‌شێكی زۆری خاكی سووریا له تیرۆریستان داماڵدراوه و رایگەیاندووە "زیانی زۆر به تیرۆریستان گه‌یه‌ندراوه، حكوومه‌تی سووریا به سه‌ركردایه‌تی تۆ له‌سه‌دا ٩٠ی خاكی سووریای كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه، ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كی بوونی هێزه چه‌كداره بیانییه‌كان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیارییكراوی سووریا، به‌بێ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌بێ ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕینی ئێوه له هاتنیان، ئه‌مه‌یش پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ڤلادیمیر پوتین جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ دووباره‌ی بنیادنانه‌وه‌ی سووریا پێویسته ته‌واوی خاكی سووریا له‌لایه‌ن حكوومه‌تێكی شه‌رعییه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و گوتوویه‌تی "به‌داخه‌وه (هێزگه‌لێك) هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌شێك له خاكی سووریا كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه په‌ناگه‌ی به‌رگریی تیرۆریستان و كرده‌ی مه‌یله و تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان كه له‌سه‌ر بانگهێشتی ئێوه سه‌ردانی سووریام كرد بینم خه‌ڵك چۆن ماڵه‌كانیان بونیاد ده‌نێنه‌وه، به‌مه‌یش به چاوی خۆم بینیم خه‌ڵك چۆن كار ده‌كات بۆ هێنانه‌ئارا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشته‌وایی له سووریا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن