Emre Gürkan Abay
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2021
مۆسکۆ - AA
دادگایەکی رووسیا بە ھۆی پێشێلکاریی ئیدارییەوە بڕی ٣٥ ملیۆن رۆبڵی وەكو سزای دارايى بەسەر کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا؛ تویتەر، فەیسبووک و تێلێگرام دا سەپاند.
لە دادگای تاگنسکی لە مۆسکۆی پایتەخت، دادبینی ئەو دۆسیانەی کە لە لايەن دامەزراوەی تەکنەلۆژیای زانیاری و چاودێریی کردنی دەزگاکانی راگەیاندنی فیدراڵی رووسیاوە، لەسەر کۆمپانیاکانی تویتەر، فەیسبووک و تێلێگرام تۆمار كرابوو، بەڕێوەچوو.
دادگاکە گەیشتە ئەو بڕیارەی کە ئەو کۆمپانیایانە پابەندی یاساغهكانی رووسیا نەبوون سەبارەت بە رێنمایی و یاساکانی ناوەڕۆک و بە بڕی ٣٥ ملیۆن رۆبڵی رووسی سزاى دارايى بەسەریاندا سەپاند.
بەم شێوەیە لەگەڵ ئەو سزا داراییانەی کە پێشتر ئەم کۆمپانیایانە داویانە بە رووسیا، کۆی گشتیی سزاکانی تویتەر گەیشتە ٤٥ ملیۆن رۆبڵ، تێلێگرام گەیشتە ٣٥ ملیۆن رۆبڵ و فەیسبووکیش گەیشتووەتە ٨٠ ملیۆن رۆبڵ.