Abdullah Shukur
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
غوته‌ى رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د وێڕای بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەبارەی به‌ستنى ئاگربه‌ستى به‌په‌له له سووریا، به چه‌كى كیمیایى هێرشى كرده سه‌ر غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند كه رژێمى ئه‌سه‌د به به‌كارهێنانى گازى كلۆر هێرشى كردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێى شیفۆنیاى سه‌ر به غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش، به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌ى دوما به ئاژانسى ئانادۆڵویان راگه‌یاند كه 16هاووڵاتی سڤیل کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازه ژههراوییهكهوه.
رژێمى ئه‌سه‌د له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، سێ جار به گازى كلۆر هێرشى کردووەتە سه‌ر شارۆچكه‌ى دوما.
هاوكات به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كانى ناوچه‌كه‌ش رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به‌ده‌ر له هێرشه كیمیاییه‌كان، منداڵێك به‌هۆى بۆردومانه ئاسمانییه‌كانه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ به‌یانى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د، هێرشى ئاسمانى و زه‌مینى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى مه‌رج، سهكبا، حامورییه، كه‌فه‌ر به‌تنه و شیفۆنیا و هه‌ره‌ستا و دوما له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامدابوو.
به‌م هۆیهوهشەوە ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئەمڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون، گه‌یشتووه‌ته پێنج كه‌س.
دوێنێ شه‌و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیارى ئاگربه‌ستى بۆ ماوه‌ى مانگێك له سووریا به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیى و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش و برینداره‌كان له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات ده‌ركردبوو.