Gökhan Kurtaran
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
له‌نده‌ن - AA
پۆلیسی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری لێستهردا، چوار كه‌س برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پۆلیسی لێستهرشایهرهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌كاتی ناوخۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر شه‌قامی هینكڵی له ناوه‌ندی شاری لێسته‌ر روویداوه و له ئه‌نجامیشدا، چوار كه‌س برینداربوون.
باس لهوهشكراوه كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و هه‌ریه‌ك له شه‌قامه‌كانی هینكڵی و كارلایسڵ به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و هاووڵاتییاندا داخراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه و تیایدا هاتووه "له‌م قۆناغه‌دا هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه هه‌بێت، بوونی نییه".