Muhammed Bilal Kenasari
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێویسته نیمچە دوورگەی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی پاكبكرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، "حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له ئامانجیدایه نیمچه دوورگه‌ی کۆریا به‌ته‌واوی له چه‌كی ئه‌تۆمی پاكبكرێته‌وه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، پێویسته ئه‌م ئه‌نجامه له رێگه‌ی گفتوگۆوه بێت له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "وه‌ك سه‌رۆك تره‌مپیش باسیكردووه، ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، رێگایه‌كی رووناك چاوه‌ڕوانی دەکات. له په‌یامه‌كانی پیۆنگیانگدا ده‌بینین كه ده‌یه‌وێت ئه‌م گفتوگۆیانه ئه‌نجامبدات یان نا. ئه‌مریكا و جیهان پێویسته به‌رده‌وامبن له‌وه‌ی به كۆریای باكوور رابگه‌یه‌نن كه كار و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی، به‌ره‌و رێگایه‌كی داخراو ده‌یانبات".