Hamit Hüseyin
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
ھەولێر-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا هێرشه تیرۆريستییهكانی شه‌وی رابردووی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای ئیدانه كرد و هاوخه‌میی خۆی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی به‌ریتانیا و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌ربڕی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ین كه شه‌وى رابردوو كرانه سه‌ر له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و تیایاندا ژماره‌ك له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشینى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین، پشتیوان و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
4/6/2017