Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌ركۆماری چیك، میلۆس زیمان نیشاندا و رایگه‌یاند: "ئه‌و گوته دوور له راستی، درۆ و بوختانئامێزانهی زیمان كه له میانی پانێڵێكدا سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌مان و به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) قبووڵ ناكه‌ین و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
حامی ئاكسۆی وه‌ڵامی پرسیارێكی نووسراوی سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌ركۆماری چیك، میلۆس زیمان كه له میانی پانێڵێكدا رۆژی ١٩ی ئادار له دژی توركیا كردبووی، دایه‌وه.
ئاكسۆی رایگه‌یاند: "ئه‌و گوته دوور له راستی، درۆ و بوختانئامێزانهی زیمان كه له میانی پانێڵێكدا سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌مان و به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان قبووڵ ناكه‌ین و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه توركیا له‌لایه‌كه‌وه درێژه به به‌ره‌نگاریی خۆی به شێوه‌یه‌كی پێداگرانه له دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌دات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆڵی له دابیكردنی ئاسایشی ئه‌ورووپادا هه‌یه، ئاكسۆی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه توركیا له جیهاندا میوانداریی زۆرترین په‌نابه‌ری كردووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه نمونه‌یه‌كی نیشانداوه كه په‌ندێكی مرۆییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "وڵاته‌كه‌مان له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجامیداوه، نزیكه‌ی چوار هه‌زار چه‌كداری داعشی له چالاكی خستووه. به‌وشێوه‌یه‌ش بووه‌ته ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرترین زیانی به‌و رێكخراوه تیرۆریستییه گه‌یاندووه".