Emre Karaca,Muhammed Ali Timur,Osman Bayramaliyev,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
دیاربه‌كر – AA
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان دیاربه‌كر و هه‌ولێر ده‌ستیان پێكرد.
به‌بۆنه‌ی ده‌ستكردن به گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو شاره، ئانادۆڵو جێت له فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كر رێوڕه‌سمێكی رێكخست.
په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كر-ی ئاك پارتی مه‌هدی ئێكه‌ر، له گرنگی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان دوا له لێكنزیككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ردوو ناوچه‌كه له یه‌كتری و، گوتی: "ئه‌م گه‌شتانه كاریگه‌ری باشیان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ردوو ناوچه‌كه له رووی ته‌ندروستی، گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و كولتووری. كارئاسانی زیاتریش ده‌كات له ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا".
سه‌رۆكی گه‌شته ئاسمانییه ناوچه‌ییه‌كانی هێڵی ئاسمانی تورك (ئانادۆڵو جێت)، سه‌عید شامیل رایگه‌یاند كه له رێگای كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شته ئاسمانیانه‌وه سوود به توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی دیاربه‌كر، عه‌زیز ئۆداباشی-ش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌شێكی زۆری به‌رهه‌م و كاڵاكان هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێن، بۆیه وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا داواكاری ئه‌وه‌بوون ئه‌و گه‌شته ئاسمانییانه‌ی نێوان دیاربه‌كر و هه‌ولێر ده‌ست پێ بكه‌ن.
گه‌شتیار، نه‌جاتی گوڤه‌نچ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رێگای وشكانی به ١٠ كاتژمێر له دیاربه‌كره‌وه ده‌گه‌نه هه‌ولێر، به‌ڵام به فڕۆكه به ٣٠ خووله‌ك ده‌گه‌نه هه‌ولێر، گوتی: "كه هاتوچۆمان ده‌كرد زه‌حمه‌ت بوو به‌ڵام ئێستا ئاسان بووه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه رۆڵیان هه‌بووه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شته ئاسمانیانه‌دا".
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو شاره له رۆژانی سێشه‌ممه، هه‌ینی و یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌بێت.