Barış Seçkin
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هامی ئاكسۆی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیگه‌رانی ئه‌مریكا له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا له‌ژێر باری نائاساییدا "مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
ئاكسۆی، وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له توركیا له قۆناغی باری نائاساییدا به‌ڕیوه‌ده‌چن.
ئاكسۆی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به راپۆرتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی پشتڕاستی ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له توركیا كراون دیموكراسی، ئازاد، دادپه‌روه‌ر و شه‌فاف بوون و، گوتی: "گشتپرسیهكهی ده‌ستوور كه ساڵی 2017 به‌ڕێوه‌چوو له هه‌لومه‌رجی باری نائاساییدا دوواین سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه".
ئاكسۆی باسی له‌وه كرد كه باری نائاسایی ته‌نیا یه‌كێتیی توركیا، چالاكیه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته ئامانج كه ده‌وڵه‌ت به‌ئامانج ده‌گرن و، گوتی: "جگه له تیرۆریستان هیچ كه‌سێك له وڵاته‌كه‌ماندا ماف و ئازادییه‌كانی سنووردارنهكراوه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت وه‌بیری بێنمه‌وه كه له زۆر وڵات‌دا له‌كاتی باری نائاساییدا هه‌لبژاردن كراوه".