Ecenur Çolak,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند كه چاودێری گرژییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گه‌رووی كێرچی و ده‌ریای ئازۆڤ ده‌كەن رایگه‌یاند "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بەنیگەرانییەوە گوێبیستی ئەو هەواڵانە بووین کە باس لەوە دەکەن تەقە لە کەشتییەکانی ئۆکراینا کراوە و برینداری لێکەوتووەتەوە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه باس له گرژییه‌كه كراوه "چاودێری پێشهاته‌كانی ده‌ورووبه‌ری گه‌رووی كێرچی و ده‌ریای ئازۆڤ و گرژییه‌كان ده‌كه‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بەنیگەرانییەوە گوێبیستی ئەو هەواڵانە بووین کە باس لەوە دەکەن تەقە لە کەشتییەکانی ئۆکراینا کراوە و برینداری لێکەوتووەتەوە. وه‌ك وڵاتێكی هاوسنووری ده‌ریای ره‌ش به‌پێویستی ده‌زانین به‌ر به تێپه‌ڕبوون نه‌گیرێت به گه‌رووی كێرچی-دا".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داواكراوه خۆ له‌و هه‌نگاوانه به‌دوور بگیرێت كه ئاشتیی و سه‌قامگیری ناوچه‌یی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت و ئارامگرانه و به‌ئاگایی هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرژی زیاتر نه‌بێت.