Çiğdem Alyanak,Metin Tokgöz,Alptekin Soykan,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی سانجاك ته‌په‌ی شاری ئیستانبوڵ، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و یەکێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له گه‌ڕه‌كی فرتنای شه‌قامی تۆپچوڵاری ناوچه‌ی سانجاك ته‌په هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی خۆی كێشاوه به سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمیدا و كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه، تیمه‌كانی پۆلیس، ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و یەکێكی دیكه‌ش برینداربوو.
برینداران به ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
دوای گه‌یشتنیان به شوێنی رووداوه‌كه تیمه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
پۆلیس شریتی ئه‌منیی به ده‌وری كۆڵانه‌كه كێشاوه و رێگه به چوونی هاووڵاتییان بۆ شوێنی رووداوه‌كه نادات.