Tuğçenur Yılmaz,Mohammed Baqi Hussein
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه "لایه‌نه‌كانی گرووپی كاری توركیا-ئه‌مریكا، هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ماهه‌نگیی كاره‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له منبج دیاریكردووه".
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆبوونەوەکانی گرووپی کاری ئەمریکا - تورکیا لەسەر پرسی سووریا بەردەوامە و دوێنێ هەینی کۆبوونەوەیەکیان لە شاری ئەنقەرە ئەنجامداوە.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "لایه‌نه‌كانی گروپی كاری توركیا-ئه‌مریكا، هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ماهه‌نگیی كاره‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له منبج دیاریكردووه".
راشگەیەنراوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی سەرنج و پێشنیارەکانی گرووپی کاری ئەمریکا - تورکیا، لە چواری حوزەیرانی داھاتوو کۆدەبنەوە.