بورسا.. بەهۆی بارانەوە ژمارەیەک شەقامی سەرەکی شارەکە پەکیان کەوت
- بەهۆی باوبارانێکی بەهێز کە راماڵینی خاکی بەدوای خۆیداهێنا، رێگای سەرەکی نێوان بورسا - ئۆرهانڵی لە تورکیا پەکی کەوت.
Bursa
بورسا - AA
بەهۆی باوبارانێکی بەهێز کە راماڵینی خاکی بەدوای خۆیداهێنا، رێگای سەرەکی نێوان بورسا - ئۆرهانڵی لە تورکیا پەکی کەوت.
شەوی رابردوو باوبارانێکی بەهێز چەند ناوچەیەکی شاری بورسای گرتەوە و بەهۆیەوە چەندین شەقامی سەرەکی داخران.
هاتووچۆ بۆ گەڕەکەکانی دۆغانچی و میسی کە دەکەونە ناوچەکە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروست بوونی لافاو پەکی کەوت و تیمەکانی فریاگوزاریش لە هەوڵی کردنەوە رێگاکاندان.
راگەیەندرا کە تیمەکانی ئافاد و شارەوانی ناوچەکە ماندونەناسانە سەرگەرمی کردنەوەی ئەو رێگایانەن کە بەهۆی پەککەوتنیانەوە هاووڵاتیيان لە ناوچەکەدا گیریان خواردووە.