Hikmet Temeş,Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
هەکاری- AA
لە هەکاری دەستکرا بە کۆکردنەوەی هەنگوینی، بەرچینەکان کە لە لقی شۆڕە بیی درووست دەکرێن و لەسەرەتای بەهاردا لە ناوچە بەرزەکان دادەنرێن.
فەخری ئادیامان و خەلیل ئاسڵان کە لە گوندی ئاغاچدیبی کە دەکەوێتە دووریی ٢٠ کیلۆمەتر لە هەکاری-یەوە، کاری هەنگەوانیی دەکەن، دەستیان بە بڕینی ئەو هەنگوینەی نێو بەرچینەکان کرد کە لە کوێستانە بەرزەکانی دەوڵەمەند بە رووەکی جۆراوجۆر، دایانناون.
ئادیامان کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە هەکاری کاری هەنگەوانی دەکات، ئاماژەی بەوەکرد لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوودا دەستیان بە بڕینی هەنگوینی ناو ئەو بەرچینانە کردووە کە لە سەرەتای بەهاردا لە کوێستانە بەرزەکان دایانناون.
لای خۆشییەوە خەلیل ئاسڵان ئاشکرایکرد بە هۆی کەشوهەواوە ئەمساڵ ئەو بەرهەمەی کە خوازیاری بوون، بەدەستیان نەهێناوە و رایگەیاند "ساڵی جارێک هەنگوین دەبڕین. هەنگوینی ئەندامی بەرهەم دەهێنین. خۆشحاڵین بە فرۆشتنی هەنگوینەکەمان، لەبەر ئەوەی کە ئەندامییە، هەمووان ئارەزووی کڕینی دەکەن".