Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
هەکاری - AA
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و کاروباری خێزان لە هەکاری، ئاکیف بیلدیریجی، ئاشکرایکرد هاوکارییان گەیاندووەتە 8 هەزار و 141 خێزانی قوربانیی دەستی تیرۆر لەیوکسەکۆڤا.
ئەو خێزانانەی لەئەنجامی هێرشەکانی پەکەکەدا ناچاربوون یوکسەکۆڤا جێبهێڵێن، لەئێستادا دوای گەڕانەوەیان بۆ کەشی ئارامی شارۆچكەکە، حکوومەت دەستی یارمەتییان بۆ درێژدەکات.
لەدوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەشارۆچکەکە کە لە 13ی ئازاردا دەستیپێکرد و لە 20ی نیساندا کۆتاییهات، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان، هەوڵەکان بۆ پشتیوانییکردنی خێزانەکان لەرووی دەروونیی و کۆمەڵایەتییەوە بەردەوامە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و کاروباری خێزان لە هەکاری و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە یوکسەکۆڤا، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و لەگەڵ قوربانییانی دەستی تیرۆردا دادەنیشن. تیمەکان پێداویستیی خێزانەکان دەستنیشاندەکەن و بەهەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەدا هەوڵی دابینکردنیان دەدەن.
لەپاڵ ئەمانەشدا بۆ دووبارە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ خوێندن، چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکان و خوێندکارەکاندا دەکرێت.
- ''هاوکارییمان گەیاندووەتە 8 هەزار و 141 خێزان لەیوکسەکۆڤا''
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و کاروباری خێزان لە هەکاری، ئاکیف بیلدیریجی، لەروونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد بەهانای هەزار و 334 خێزانەوە کە لەیوکسەکۆڤاوە بۆ هەکاری کۆچیان کردووە، چوون و هاوکاریی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی 802 خێزانیان لەو خێزانانە کردووە.
ئاکیف بیلدیریجی ئاشکرایکرد ئامانجیان ئەوەیە بزانن دەتوانن چ کارێک بۆ قوربانییانی دەستی تیرۆر بکەن و رایگەیاند: ''تا ئەمڕۆ لە یوکسەکۆڤا، هاوکارییەکانمان گەیاندووەتە 8 هەزار و 141 خێزان. کە دەکاتە 50 بۆ 52 هەزار کەس و ئەمەش یەکسانە بەزیاتر لەدوو لەسەر سێی دانیشتوانی شارۆچکەکە''.
باسی لەوەشکرد هەزار و 442 لەو خێزانانە بەبڕی ملیۆنێک و 905 هەزار و 54 لیرە هاوکاریی ئابووری کۆمەڵایەتیی کراون.