Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
109 ئه‌فسه‌ری دادوه‌ری سه‌ربازیی كه به بڕیاری كۆمسیۆنی دادوه‌رانی سه‌ربازیی توركیا له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، په‌یوه‌ندییان به هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه نه‌ماوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كۆمسیۆنی دادوه‌رانی سه‌ربازیی، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری به‌رگریی، فیكری ئشک، كۆبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و 109 ئه‌فسه‌ری دادوه‌ری سه‌ربازییه‌ی به بڕیاری كۆمسیۆنه‌كه له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، په‌یوه‌ندییان به هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه نه‌ماوه.
له‌نێو ئه‌وانه‌ی له كار دووخراونه‌ته‌وه، راوێژكاریی یاسایی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی توركیا، لیوا خەیرهددین كاڵدرمجی، راویژكاریی یاسایی پێشووی هێزه‌كانی ئاسمانیی، موقه‌ده‌م به‌دره‌ددین ئۆزگور، له‌گه‌ڵ عه‌میدێك، رائیدێك، سێ نه‌قیب، چه‌ند ملازمێكی پله دوو و یەک.
ژماره‌ی ئه‌فسه‌رانی دادوه‌ری سه‌ربازیی كه پێش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی، رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ 468 بوو، به‌هۆی لهكاردووخستنهوهی ژماره‌یه‌كیان له ئێستادا ژماره‌یان 209 كه‌سه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگا 10 ئه‌فسه‌ری دادوه‌ری سه‌ربازیی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.
تێكڕا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی فه‌تۆ له نادو ریزی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا دوورخراونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 48 كه‌س.