توركيا

رێگە بە رێپێوانەکەی ھەدەپە لە دیاربەکر نەدرا

ئەو رێپێوانەی کە لە لایەن ھەدەپەوە بە بیانووی ١٠٠یەمین رۆژی مانگرتنی پەرلەمانتاری ھەدەپە،لەیلا گوان کە بەھۆی بارودۆخی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانی لە نان خواردن گرتووە، رێکخرا و پاشانیش رێپێوانەکە لە دیاربەکرەوە رێگەی پێ نەدرا.

Abdullah Shukur  | 15.02.2019 - نوێکردنەوە : 17.02.2019
رێگە بە رێپێوانەکەی ھەدەپە لە دیاربەکر نەدرا

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

ئەو رێپێوانەی کە لە لایەن ھەدەپەوە بە بیانووی ١٠٠یەمین رۆژی مانگرتنی پەرلەمانتاری ھەدەپە لە بازنەی ھەکاری، لەیلا گوان کە بەھۆی بارودۆخی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانی لە نان خواردن گرتووە، رێکخرا و پاشانیش رێپێوانەکە لە دیاربەکرەوە رێگەی پێ نەدرا.

لە ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کینیا و ھێنانەوەی بۆ تورکیا، پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە چەند خاڵێکی جیاوازی ئەو شارە بە لەبەرکردنی تیشیرتێک کە وێنەی پەرلەمانتار، لەیلا گوانی لەسەربوو، کۆبوونەوە و بەرەو ماڵی ئەو پەرلەمانتارە لە شارۆچکەی باغلار بەڕێکەوتن.

پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی گرتەبەر و رێگەی بە رێپێوانی ئەو پەرلەمانتارانە نەدا.

بەمەش بارگرژی کەوتە نێوان پۆلیس و پەرلەمانتاران.

ھاوکات ژمارەیەک دیکەی پەرلەمانتار لە شارۆچکەی کایاپناری سەر بە ناوەندی ئەو شارە کۆبوونەوە.

ئەو گرووپە پێکھاتبوو لە پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی دیاربەکر، موسا فارسئۆغڵو و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە بازنەی ئورفا، عومەر ئۆجەلان، عایشە سوروجە، نەسرەدین کاچین و پەرلەمانتاری بازنەی عەنتاب، مەحموود تۆغرول، بەڵام پۆلیس رێگەی بە رێپێوانی ئەم پەرلەمانتارانە نەدا.

ھاوکات پەرلەمانتاری بازنەی دیاربەکر، موسا فارسئۆغڵو بە بیانووی ئەوەی کە پاڵی پێوەنراوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتی بە پۆلیس کرد.

لەدوای گفتوگۆی پێویست، پۆلیس رێگەی بە ھاتنی ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتاران و ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بۆ نزیک ماڵی گوان نەدا.

دواتریش ئەو ٣٠ پەرلەمانتارە بە سواری ئۆتۆمبێلەکانیان ھاتنە بەردەم شەقامی ئارام تیگران و راگەیاندراوی خۆیان خوێندەوە و پاشانیش شوێنەکەیان بەجێهێشت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın