ئەردۆغان لە پەخشی راستەوخۆدا وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە پرسە گرنگەکانی دایەوە
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لووتکەی سۆچی گوتی: "دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەمان زۆر زۆر بەرھەمدار بوو، زۆر بە سوود بوو. لانی کەم تاوتوێی رۆژئاوای فوڕات و ئیدلب و منبچ-مان کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لووتکەی سۆچی گوتی: "دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەمان زۆر زۆر بەرھەمدار بوو، زۆر بە سوود بوو. لانی کەم تاوتوێی رۆژئاوای فوڕات و ئیدلب و منبچ-مان کرد. ھاوکات تاوتوێی جەرابلوس و ئەلباب کرا. بەڵام ئەوەی راستی بێت چییە؟ پێویستە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی یەپەگە و پەیەدە ئەو شوێنە جێبهێڵن. بۆچی؟ پێویست لە منبچ بچنە دەرەوە و وەک ئەو بەڵێنەی کەپێشتر لەمبارەیەوە درابوو، پێویستە بکشێنەوە بۆ رۆژھەڵاتی فوڕات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پەخشی راستەوخۆی ھەردوو کەناڵی ATV و A Haber کرد و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە پرسەکانی رۆژەڤی دایەوە.
ئەردۆغان لەبارەی لووتکەی سۆچی گوتی: "دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەمان زۆر زۆر بەرھەمدار بوو، زۆر بە سوود بوو. لانی کەم تاوتوێی رۆژئاوای فوڕات و ئیدلب و منبچ-مان کرد. ھاوکات تاوتوێی جەرابلوس و ئەلباب کرا. بەڵام ئەوەی راستی بێت چییە؟ پێویستە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی یەپەگە و پەیەدە ئەو شوێنە جێبهێڵن. بۆچی؟ پێویست لە منبچ بچنە دەرەوە و وەک ئەو بەڵێنەی کەپێشتر لەمبارەیەوە درابوو، پێویستە بکشێنەوە بۆ رۆژھەڵاتی فوڕات".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە: "لە تورکیا بۆچوونی ئەوە لە ئارادایە کە ئیتر لە سووریا دۆخەکە رێکدەخرێتەوە".
ئەردۆغان لەبارەی لێدوانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند: "بە دڵنیاییەوە ئەوە دەڵێت 'سەرکەوتنمان لە دژی داعش بەدەستھێنا' واتا لەوانەیە راگەیاندنی سەرکەوتن بێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند: "ئیدارەی ترەمپ وێنەیەکی دوور لە دانوستان لە ناو خۆیان نیشان دەدات".
ئەردۆغان لەبارەی رادەستکردنەوەی فەتۆ دوا و گوتی: "بەداخەوە ئەمریکا تا ئێستا دروست مامەڵە ناکات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: "تاکو ئێستا سی ئای ئەی قورسایی خۆی نەخستووەتە سەر ئەو پرسە، پێویستە ئەمریکا قورسایی خۆی دابنێت".
گوتیشی: "تا ئێستا سەرجەم بەڵگەکانی خۆمان رادەست نەکردووە".
ئەردۆغان لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقچی رایگەیاند: "پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەم پرسە بگوازینەوە بۆ دادگای نێودەوڵەتی".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن لە ٢٤ی نیسان گوتی: "لە مێژووی ئێمەدا کۆمەڵکوژی بوونی نییە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بە ماکرۆنم گوت 'تۆ لە سیاسەت نوێی، مێژووت بزانە' ".
ئەردۆغان لەبارەی رادەستکردنەوەی فەتۆچییەکان: "لە ئێستادا چاودێری قۆناغی رادەستکردنەوە دەکەین. بەشێکمان لەوانە تەواوکردووە، بەشی دیکەش دەگات".
ئەردۆغان لەبارەی پرسی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: "ئێمە موسڵمانین، لەبەر ئەوەی ئێمە موسڵمانین بۆیە ئێمەیان نەکردە ئەندام. بەدەرکەون و ئەمە رابگەیەنن، ناتوانن ئەمەش رابگەیەنن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووخانی باڵەخانەیەک لە ناوچەی کارتاڵی ئیستانبوڵ گوتی: "بەڕێز کەمال (کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی جەھەپە) لە رووداوێکی لەم جۆرەدا کە ٢١ کەس تیایدا شەھید بوون، تۆ لە کوێی؟".