Ömer Yasin Ergin,Ahmet Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2017
بینگۆل - AA
وه‌زیری گومرگ و بازرگانیی توركیا، بوله‌نت توفه‌كچی رایگەیاند "له ئێستادا ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور كراوه‌یه، به‌ڵام له چاو رۆژانی رابردوودا هاتوچۆكردن كه‌میكردووه. بێگومان داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له كارنامهدایه".
بوله‌نت توفه‌كچی له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی ژنانی وه‌به‌رهێنانی بینگۆلدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی سلۆپی به پێی پلانه‌كان به‌رده‌وامه.
وه‌زیری گومرگ و بازرگانیی توركیا، بوله‌نت توفه‌كچی رایگه‌یاند كه سه‌ربازانی سوپای عێراقیش به‌شدارییان له مانۆڕه‌كه‌دا كردووه و گوتی: "حكوومه‌تی عێراقی داواده‌كات ده‌روازه سنوورییه‌كه مافی خۆیانه و راده‌ستیان بكرێته‌وه. به پێی پێشهاته‌كان هه‌نگاوده‌نێین".
بوله‌نت توفه‌كچی رایگه‌یاند، داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا لهكارنامهدایه.
وه‌زیری گومرگ و بازرگانیی توركیا، بوله‌نت توفه‌كچی گوتی: "له ئێستادا ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور كراوه‌یه، به‌ڵام له چاو رۆژانی رابردوودا هاتوچۆكردن كه‌میكردووه. بێگومان داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا لهكارنامهدایه. وه‌ك چۆن به‌رێز سه‌ركۆماریش باسی كرد، ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا دابخرێت. چاوه‌ڕوان چه‌ند پێشهاتێكی ئه‌وێ ده‌كه‌ین. به گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه، ده‌كرێت ده‌روازه‌كه‌ش دابخه‌ین و چه‌ند رێوشوێنێكی دیكه‌ی وه‌ك گرتنه‌وه نه‌وته‌كه‌ش بگرینه‌به‌ر".
ناوبراو گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی به ناشه‌رعی ناوبرد و رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كه‌شی قبووڵناكه‌ن و گوتی:
"چه‌ندین جار سه‌ركۆماری و وه‌زیره‌كانمان رایانگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه سه‌رباری ناڕه‌زاییه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، بارزانی پێیهه‌ستاوه، له زیانی كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دایه. بێگومان ئه‌مه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا نیشانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ئه‌م گشتپرسییه‌دا ده‌چنه نێو قۆناغێكی پڕ كێشه‌وه. ئێمه‌ش وه‌ك پێشتر رامانگه‌یاندووه، به پێی كات و شوێنی خۆی، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه سێ قۆناغییهكهمان ده‌كه‌ین".