Ömer Yasin Ergin,Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ - AA
ئه‌و مانۆڕه‌ی سوپای توركیا له 18ی ئه‌یلووله‌وه له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری خابوور سه‌ربه شارۆچكه‌ی سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ ده‌ستیپێكردووه، بەبەشداری سەربازانی عێراقی درێژه‌ی هه‌یه.
مانۆڕه‌كه كه به‌دووریی سێ كیلۆمه‌تر له ده‌روازه‌ی سنووریی خابووره‌وه دوورە، به فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 28، لیوا ئه‌حمه‌د كورومههموت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژانه سه‌ربازانی سوپای توركیا و عێراق به زرێپۆش ده‌چنه مه‌یدانی مانۆڕه‌كه و دوای كۆتاییهاتنی مانۆڕه‌كه، ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كان.