Ömer Yasin Ergin,Muhammet Ali Kemal
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ- AA
مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی هەریەک لە سوپای تورکیا و عێراق کە لە رۆژی ١٨ی ئەیلوولدا لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە شرنەخ و لە نزیک دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) دەستیپێکردووە، درێژەی هەیە.
مانۆڕەکە بە بەشداریی فەیلەقی حەوت و لیوای ٢٨ی میکانیکی سوپای تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپای عێراق و لە دووریی سێ کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) بەردەوامە.
لەچوارچێوەی رێکارە پێویستەکانی مانۆڕەکەدا، یەکەیەکی سەربە لیوای میکانیکی بە شێوەیەکی تاکتیکی گوازرانەوە و لەو میانەشدا سەربازانی هەردوولا رێکاریان لەبەرامبەر هێرشی ئاسمانیی، پەلامارەکان و ئەو کەمینانەی کە دوژمن دەینێتەوە و هاتوچۆ لە ناوچە هەستیارەکاندا، گرتەبەر.
هەر لە چوارچێوەی مانۆرەکەدا راهێنان لەسەر پەلاماردانی ژمارەیەک لە سەربازان و تێکشکاندنی هێرشەکە لە لایەن ژمارەیەک یەکەی سەربازییەوە بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشەوە، کرا.
سەربازانی سوپای عێراق و تورکیا دوای ئەنجامدانی راهێنانەکە، بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش گەڕانەوە یەکەکانیان.