Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روازه‌ی سنووری خابوور لە مێوان تورکیا و عێراق و هەروەها وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا، له‌ئه‌نجامی پشكنینی ئۆتۆمبڵێكیدا جانتایه‌ك پاره‌ی كۆن كه به شوێنه‌واری مێژوویی داده‌نرێن، به‌رله‌وه‌ی لهدهروازهكهوه بگه‌یه‌نرێته ناو سنووری عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هێزه‌كانی ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌زار و 400 سكه و پاره‌ی عهنتیكهدا گرت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روازه‌كه و وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا، له‌ئه‌نجامی پشكنینی ئۆتۆمبڵێكیدا جانتایه‌ك پاره‌ی كۆن كه به شوێنه‌واری مێژوویی داده‌نرێن، به‌رله‌وه‌ی لهدهروازهكهوه بگه‌یه‌نرێته ناو سنووری عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌دا له‌ناو جانتایه‌كدا كه تایبه‌ت بووه به شۆفێره‌كه، هه‌زار و 400 پارچە سكه و پاره‌ی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه كه نووسینی عوسمانی و عه‌ره‌بییان له‌سه‌ره و ده‌ركه‌وتووه کە بنیاز بووە به‌شێك له‌و پاره‌یه له مۆزه‌خانه‌یه‌كدا بخه‌نه‌ڕوو.
هاوکات له به‌شێكی شاراوه‌ی بارهه‌ڵگرێكدا لەهەمان دەروازەدا، 100 هه‌زار پاكه‌ت جگه‌ره‌ی قاچاخ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و شۆفێره‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.