Ayşenur Sağlam,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سێیه‌مین پردی دووساید له ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور-ئیبراهیم خه‌لیل كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له‌سه‌ر دوو پرده‌كه‌ی دیکەی ئه‌و ده‌روازه سنوورییه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌یه.
وه‌زاره‌تی گومرک و بازرگانی توركیا رایگه‌یاند، سێیه‌مین پردی ده‌روازه‌ی سنووریی خابور-ئیبراهیم خه‌لیل "خابور-٣" كه له لایه‌ن پارێزگای شرنه‌خ و پارێزگای دهۆك واژوو له‌سه‌ر پڕۆتۆكۆڵی بونیاتنانی كرابوو له هەشتی ئایاره‌وه خراوه‌ته كار.
وه‌زاره‌تی گومرک و بازرگانی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ر له كه‌وتنه كاری پرده نوێیەكه، ئۆتۆمبێله‌کانی بارهه‌ڵگر و گه‌شتیاریی کە له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌هاتنە ناو خاکی توركیا له سایدی جیاوازه‌وه ده‌هاتنه ناو به‌شی گومرک. هاتنی هه‌ردوو جۆره ئۆتۆمبێله‌كه به هه‌مان پرددا ده‌بووه هۆی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له ساڵی ٢٠١٧دا، كاروباری یه‌ك ملیۆن و ٤٢١ هه‌زار و ٩٩٦ ئۆتۆمبێل و دوو ملیۆن و ٥٣٤ هه‌زار و ٣٥٩ گه‌شتیار و له كۆتایی مانگی نیسانیشه‌وه كاروباری ٤١١ هه‌زار و ٢٩٦ ئۆتۆمبێل و ٨١٦ هه‌زار و ٦٦٨ گه‌شتیار له ده‌روازه‌ی سنووری خابور راییكراوه. به كردنه‌وه‌ی پردی سێیه‌م له‌و ده‌روازه‌یه‌دا كاره‌كان خێراتر رایی ده‌كرێن. له یه‌كه‌م قۆناغدا ده‌ستكراوه به هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له پردی 'خابوور-'ه‌وه".