Barış Gündoğan,Enes Kaplan,Aynur Ekiz,Mohammed Baqi Hussein
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەباره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی مه‌زن BBP، مسته‌فا دێستیجی رایگه‌یاند، "سه‌رنجمان خسته سه‌ر چۆنیەتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و پڕبهرههمدارتر له میانی یه‌كڕیزی، پێكه‌وه‌یی و هاریكاریمان له‌و قۆناغه‌دا".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ناوه‌ندی گشتیی پارتی BBPی كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، مسته‌فا دێستیجی و به‌رپرسانی دیكه‌ی پارته‌كه‌وه پێشوازیی لێكرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و دێستیجی كه نزیكه‌ی یەک كاتژمێری خایاند، ئه‌ردۆغان روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و رایگه‌یاند، له‌باره‌ی قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "سه‌رنجمان خسته سه‌ر چۆنیەتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و پڕبهرههمدارتر له میانی یه‌كڕیزی، پێكه‌وه‌یی و هاریكاریمان له‌و قۆناغه‌دا".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی هاوبه‌شه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێستا (كه‌رنه‌ڤاڵی هاوبه‌شمان) له‌به‌رنامه‌دا نییه، به‌ڵام به به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ین".
لای خۆیه‌وه مسته‌فا دێستیجی سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و گوتی: "ئینشائه‌ڵڵا 24ی حوزه‌یران هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت. هه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، هه‌م هه‌ڵبژاردنی گشتی. هاوپهیمانییهتییەكه تاكه كاندیدێكی هه‌یه، ئه‌ویش سه‌ركۆمارمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه. له ئێستاوه پیرۆزبایی لێده‌كه‌م".