Salih Bilici
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند "سوپای توركیا به پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌ڕیزه‌كانیدا، زۆر زیاتر به‌هێز بووه. سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌م مانۆڕه سه‌ربازییه‌دا (مانۆڕی ئه‌فه‌س 2018)، دواین به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌یه".
خولوسی ئاكار گوتی: "به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه (ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون) بێئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییانی مەدەنی بگه‌یه‌نرێت به هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی نیشتمانییه‌وه بوو به تایبه‌ت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو. 'عه‌فرین هی خه‌ڵكی عه‌فرینه' له رێگای ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌وه كۆتایی به گوشار و سته‌می چه‌ند ساڵه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی هات كه خه‌ڵكی عه‌فرین-یان ناچار كردبوو ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مین و بۆمبی ده‌ستكرد، خه‌ڵك به ئاسایشپارێزراوی و ئاسووده‌یی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".