Şimal Müldür ,Ekrem Payan
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ- AA
مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا بە بەشداری ژمارەیەک یەکە لە سوپای عێراق کە لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ بەردەوامە و سەربازانی هەردوو وڵات جموجۆڵەکانیان بەرەو دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) دەستپێکرد.
مانۆڕە سەربازییەکە کە رۆژی ١٨ی ئەیلوول بە دووریی سێ کیلۆمەتر لە دەروازە سنوورییەکە و لەبەرامبەر گۆڕەپانی بارهەڵگرەکان دەستیپێکرد لە لایەن سوپای تورکیاوە هەریەک لە فەیلەقی حەوت و لیوای ٢٨ی میکانیکی و لە لایەن سوپای عێراقیشەوە ژمارەیەک یەکەی سەربازیی بەشداریی دەکەن. سەربازانی هەردوو وڵات لە بنکەی سەربازیی لیوای ١٧٢ی زرێپۆشەوە بە ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانەوە بەڕێکەوتن.
سەربازانی هەردوو وڵات بە یاوەری بووقی سەربازیی، بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشەوە بەرەو دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) بەڕێکەوتن.
پیشڕەویی سەربازەکان بە ئاڵای تورکیا و عێراقەوە بەرەو دەروازە سنوورییەکە بەردەوامە.