Kasım İleri,Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس و وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكس تیله‌رسن داوا ده‌كه‌ن یاسای ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی كه له ساڵی 2001دا له كۆنگرێس ده‌ركرا به بێ جێگرتنه‌وه‌ی به یاسای نوێ هه‌ڵنه‌گیرێت و، پێویست ناكات له چاكسازی نوێ‌دا ماوه و جوگرافیای سنوورداربكرێت.
به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ساڵی 2001 و 2002. ماتیس و تیله‌رسن سه‌ردانی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكایان كرد و وه‌ڵامی پرسیاری سیناتۆرهكانیان دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس داوای كرد یاسای به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی له كۆنگرێسه‌وه نهكشێنرێتهوه و باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی نوی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكرێت پێویسته پرۆژه یاسایه‌ك بێت كه یاسای به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ساڵی 2001 و 2002 ی كۆنگریس له‌خۆ بگرێت.
جێمس ماتیس داوای كرد یاسه نوێیەكه كاته‌كه‌ی سنووردارنهبێت و گوتی: "جه‌نگ شتێكه ناتوانرێت پێشبینی بكرێت. هه‌روه‌ها پێویسته یاسای ده‌سه‌ڵاتی هێزی سه‌ربازیی جوگرافیای سنووردارنهبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسنیش رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حكوومه‌ت له كۆنگرێسه‌وه بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی وه‌ریده‌گرێت، پێویسته سنووری كات و جوگرافیی بۆ دانه‌نرێت.
رێکس تیله‌رسن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ساڵی 2001 و 2002دا كۆنگرێس ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە ئەلقاعیده داوه به حكوومه‌ت و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تازه‌یه‌ی ده‌درێته حكوومه‌ت، توانای جۆراوجۆر ده‌سته‌به‌ربكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رده‌وام له گۆڕاندان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه سنووری كات و شوێنی هه‌بێت، ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا لاواز نیشان ده‌دات.
رێکس تیله‌رسن گوتی: "تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌درێته حكوومه‌ت، پێویسته حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی له‌ده‌ستدابێت دژ بە دوژمنان".
كۆنگرێسی ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر، ساڵی 2001 یاسای به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ داگیركردنی ئه‌فغانستان و ساڵی 2002 یاسای به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی بۆ داگیركردنی عێراق ده‌ركرد كه ته‌واوكه‌ری یه‌كتربوون.