Gülşen Topçu,Rewa Mahmut Hasan
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
دەوحە - AA
ئەمریکا و قەتەر رێککەوتن هاریکاریەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئابووری تیرۆر زیاد بکەن.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن منوچین دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمد ئالسانی و چەند وەزیر و بەرپرسێکی تری ئەو وڵاتە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ئاژانسی هەواڵیی قەتەر (QNA)، راگەیەنراوەکەی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە سەردانەکە رەنگی داوەتەوە لە پەیوەندیە بەهێزەکانی قەتەر و ئەمریکادا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە هەردوو وڵات هاوڕان لە هاریکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئابووری تیرۆریستان و ئەوەشی بە یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاریکاری ئەمریکا و قەتەر وەسف کرد کە لە ١١ی تەمووز واژوو کرابوو.
بە پێی راگەیەنراوەکە لە بوارەکانی بڕینی دارایی تیرۆریستان هەردوولا هاریکاریەکانیان بەهێزتر دەکەن و لە ناوچەکە زانیاری تایبەت بە ئابووری تیرۆر لە ناوچەکەدا دەگۆڕنەوە لەگەڵ یەکتر.