Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ئاستانا ــ AA
لە دووەم رۆژی حەوتەمین گەڕی دانوستانەكانی ئاستانا و لەگەڵ بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندە بەشداربووەكان، هەریەك لە توركیا، رووسیا و ئێران هەوڵدەدەن لە بارەی ژمارەیەك دۆسیە بگەنە تەوافوق.
ئەمڕۆ سێشەممە، دانوستانەكانی نێوان شاندە بەشداربووەكانی حەوتەمین گەڕی دانوستانەكانی ئاستانا لە بارەی سووریا بە دیداری دووقۆڵی و سێقۆڵی كۆتایی دێت، هەروەها شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ هەردوو شاندی توركیا و رووسیا گەیشتە هوتێل ریكسۆس.
لە كاتێكدا هیچ ئاماژەیەك لەسەر پێشڤەچوونی دانوستانەكان نییە لەسەر ئەو دۆسیانەی كە خراونەتەڕوو كە گرنگترینیان دۆسیەی بەندكراوەكانە، بەڵام ئەمڕۆ دانوستانەكانی نێوان هەریەك لە توركیا، رووسیا و ئێران بە ئامانجی گەیشتن بە تەوافوق لەسەر ئەو دۆسیانە، كۆتایی دێت.
بە پێی ئەو زانیاریانەی كە ئاژانسی ئانادۆلو لە سەرچاوە ئاگادارەكان دەستی كەوتووە، چاوەڕوان دەكرێت لە ئەجندای كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆدا، باس لە ژمارەیەك دۆسیە بكرێت لەوانە، جێگیركردنی هێزەكان بۆ چاودێریكردن لە ناوچەی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، هەروەها دۆسیەی بەندكراوەكان و چۆنیەتی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ ناوچە گەمارۆدراوەكان بە تایبەتیش ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات كە لە لایەن رژێمەوە گەمارۆداوە.
دوێنێ كۆبوونەوەكانی توركیا، رووسیا و ئێران لە حەوتەمین گەڕی دانوستانەكانی ئاستانا لەسەر پرسی سووریا دەستی پێكرد.