ژيان, عێراق

زاخۆ.. خنکانى پێنج کەسى یەک خێزان لە رووبارى خابوور

- پێنج کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون و دانیشتووی سەنتەرى قەزاى زاخۆن، لە گوندى گۆفکێى سەروو لە سنوورى ناحییەى باتیفا سەربە قەزاکە لە رووبارى خابوور خنکان، تەرمى سێ کەسیان دۆزراونەتەوە دوو تەرمیش تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

Azad Mohammed Abdullah  | 28.06.2019 - نوێکردنەوە : 29.06.2019
زاخۆ.. خنکانى پێنج کەسى یەک خێزان لە رووبارى خابوور

Dahuk
دهۆک - AA

تیمەکانى بەرگریی شارستانى بەردەوام لە گەڕان بەدواى تەرمى هاووڵاتییە خنکاوەکان و ئەو تەرمانەى دۆزراونەتەوە رەوانەى پزیشکى دادى دهۆک دەکرێن.

بەرپرسى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەرگریى شارستانى دهۆک، رائید بێوار عەبدولعەزیز وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "بەداخەوە درەنگانى ئێوارەى ئەمڕۆ لە سنوورى گوندى گۆفکێى سەروو لە سنوورى ناحییەى باتیفا سەربە قەزاى زاخۆ پێنج کەسى یەک خێزان لە رووبارى خابوور خنکان و تا ئێستا تەرمى سێ کەس دۆزراونەتەوە و تەرمى دووى دیکەش لە نێو ئاوى رووبارەکە ماون و ژێرئاوگەڕەکانى تیمەکانى بەرگریى شارستانى سەرقاڵى دۆزینەوەیانن".

بێوار عەبدولعەزیز ئاشکراى دەکات کە ئەو پێنج کەسەى لە رووبارەکە خنکاون ئەندامى یەک خێزانن و بە مەبەستى گەشتکردن چوونەتە کەنارى رووبارى خابوور و دواى ئەنجامدانى مەڵەوانى هیچ کامێکیان لە شەپۆلى ئاوى رووبارەکە رزگاریان نابێت و دەخنکێن. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın