Kemal Karadağ,Muhammet Ali Kemal
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە- AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، رایگەیاند "حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراق، سه‌رباری هه‌موو دژایه‌تی و ئاگاداركردنهوهكانمان، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی كه له 7ی حوزه‌یراندا بڕیاریان له‌سه‌ردابوو. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م گشتپرسییه له ده‌ستووری عێراقدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه. جگه له ئیسرائیل، هیچ وڵاتێك و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی ناكات. له هه‌رێمی باكووری عێراقدا كه پێكهاته‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی ئێتنیكی و ئایینی هه‌یه، هه‌وڵێكی له‌م جۆره له لایه‌ن تاكه گرووپێكه‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌واڵده‌ری پێكدادان و ئازاری نوێیه له ناوچه‌كه‌دا، هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه. ئێستا ئه‌نجامتاندا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 90 بۆ 92 ده‌نگی له‌سه‌ردرا. ئایا ئه‌مه به‌هایه‌كی هه‌یه؟ كێ سه‌ربه‌خۆیی تۆ په‌سه‌ند ده‌كات؟ ئیسرائیل، خۆ جیهان بریتی نییه له ئیسرائیل".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی ''رێورەسمی کردنەوەی ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٧-٢٠١٨'' کە لە ناوەندی نیشتمانیی بۆ کۆنگرە و کو‌لتوور، بەرێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە گوتارەکەیدا گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراق، سه‌رباری هه‌موو دژایه‌تی و ئاگاداركردنهوهكانمان، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی كه له 7ی حوزه‌یراندا بڕیاریان له‌سه‌ردابوو. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م گشتپرسییه له ده‌ستووری عێراقدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه. جگه له ئیسرائیل، هیچ وڵاتێك و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی ناكات. له هه‌رێمی باكووری عێراقدا كه پێكهاته‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی ئێتنیكی و ئایینی هه‌یه، هه‌وڵێكی له‌م جۆره له لایه‌ن تاكه گرووپێكه‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌واڵده‌ری پێكدادان و ئازاری نوێیه له ناوچه‌كه‌دا، هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه. ئێستا ئه‌نجامتاندا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 90 بۆ 92 ده‌نگی له‌سه‌ردرا. ئایا ئه‌مه به‌هایه‌كی هه‌یه؟ كێ سه‌ربه‌خۆیی تۆ په‌سه‌ند ده‌كات؟ ئیسرائیل، خۆ جیهان بریتی نییه له ئیسرائیل".
گوتیشی: "114 ده‌وڵه‌ت دانیان به كۆسۆڤۆدا ناوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا كۆسۆڤۆ له جیهاندا نه‌یتوانیوه ببێته ده‌وڵه‌ت، هێشتا له كێشه‌دایه. باكووری عێراق، تۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا چی به‌ده‌ستده‌هێنیت؟ ئه‌وانه سیاسه‌تیش نازانن. ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌بێت، له‌وه‌ش هه‌واڵیان نییه. به‌ڵام وا ده‌زانن ته‌نها به گوتنی "ئێمه كردمان، بوو" ده‌بێت. نابێت و نابێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وكاته‌ی ئێمه ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆكان كرد، بێچاره ده‌مێنیته‌وه. له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی بهلوعهیهكدا كاره‌كه كۆتایی دێت. هه‌موو داهات و ماهاتی له‌ده‌ستده‌چێت. ئه‌گه‌ر بارهه‌ڵگره‌كانمان نەچن بۆ باكووری عێراق، ئه‌مانه خۆراك و پۆشاكیان ده‌ستناكه‌وێت. ده‌كه‌ونه دۆخێكی له‌مجۆره. بۆچی؟ ناچارین. ئه‌وكاته با ئیسرائیل له‌كوێوه چی بۆ ئه‌مانه ده‌نێرێت؟ با بفه‌رمووێت بینێرێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە تاکە پشتیوانی ریفراندۆمەکەی باکووری عێراق ئیسرائیلە و گوتی: ''کە هێشتا سندوقەکان نەکراوەتەوە، پەکەکەییەکان دەست بە ئاهەنگگێڕان دەکەن، ئەوە مانای ئەوەیە کە پاکی و شەرعییەتی تیادا نییە، با ئەمە بەوشێوەیە ئەنجامبدرێت. هەروەک چۆن شێوازی ئەنجامدانی ئەم ریفراندۆمە نەزانراوە، رێژەی بەشداریی و ئەنجامەکانیشی جێگەی گومانن. چونکە ئەو کارەی کە ئەنجامدراوە، گوماناوییە. بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەب و تورکمانن، لەدوای پرۆسەیەک کە هەموو رێکارێکی نایاسایی هەر لە لەناوبردنی تۆماری دانیشتوان و کۆچی بەزۆری تیادا ئەنجامدراوە، رەوایەتی دان بە ریفراندۆمێک لەدوای پرۆسەیەکی لەوشێوەیە، مەحاڵە''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە ئەوان تا دوا سات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان دانه‌نابوو کە بارزانی بكه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌وه و گوتی: "واتا کەوتینە هه‌ڵه‌وه. له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له به‌رزترین ئاستی خۆی لە مێژوودابوو، ئه‌و بریاره كه بێ هیچ پرس و گفتوگۆیه‌كی پێشوه‌خته دراوه، به ئاشكرا ناپاکییە لەبەرامبەر وڵاته‌كه‌مان".
گوتیشی: ''ئەوانەی کە لە ناوچەکەماندا هانی جیاکاریی دەدەن، ئەگەر دابەشبوون، پارچەپارچەبوون و بچووکبوونەوە شتێکی باشە، با ئەمە لەسەر خاکی خۆیان جێبەجێ بکەن و ببنە نموونە بۆ جیهان. بەڵام هەرگیز نیاز و هەوڵێکی لەوشێوەیە نابینن. لێرەوە رووی دەمم دەکەمە هەموو ئەو برایانەم کە لە سووریا و عێراق بە شێوەیەکی درووست بیردەکەنەوە، وەرن و مەکەونە ئەم تەڵەیەوە. وەرن و رێگەمەدەن بەکاربهێنرێن. ئەوانەی کە ئەمڕۆ ئێوە هاندەدەن، سبەی دەکشێنەوە و دەڕۆن، ئەوەتان لەبیرنەچێت، بەڵام ئینشائەڵڵا ئێمە هەزاران ساڵ پێکەوە ژیان بەسەردەبەین. بۆ تەماحی ئەمڕۆ داهاتووتان لەناومەبەن. شەکانەوەی ئاڵای ئیسرائیل ئێوە رزگارناکات، ئەوە بزانن''.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژەی بەوەکرد ئه‌وانه‌ی پێیان وایه وڵاتەکەی به سووریاوه سهرقاڵە و نایپەرژێتە سه‌ر عێراق، با له‌بیریان نه‌چێت ئێمه هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه له دژوارترین دۆخیشدا به‌رامبه‌ر حه‌وت ده‌وڵه‌ت بوه‌ستینه‌وه و گوتی: ''له ئێستادا هه‌ر له گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه تا بژارده‌ی سه‌ربازیی، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌ستدایه. كایه‌ی ئاسمانی و وشكانی له‌به‌رده‌ستدایه. له ئێستادا هه‌موو ئه‌م بژاردانه تاوتوێ ده‌كرێن. ئومێده‌وارم به‌رله‌وه‌ی پێویست به‌مانه بكات، سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی باكووری عێراق ژیریی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م هه‌وڵه ئه‌نجام ره‌شه ده‌بێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان دواتر سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەڵمانیا دوا و باسی پەلاماردانی تورکیای کرد و گوتی: ''لە ئەڵمانیا هەڵبژاردن کرا، لای ئێمەش ریفراندۆم ئەنجامدرا. ئەوەتان بینی کە لە کاتی پرۆسەی ریفراندۆمدا چۆن هێرشیان کردە سەرمان. ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی خۆشیاندا پەلامارمان دەدەن. ئایا هەڵبژاردن چ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە هەیە؟ لە ئەڵمانیا هەڵبژاردن دەکەن، لەو هەڵبژاردنەدا بۆچی هەوڵی ئەوە دەدەن ئێمە بەکاربهێنن؟ چی بوو؟ ئێستا ناتوانن حکوومەت دامەزرێنن، دەبینن کە ئەوەش چەند مانگێکی پێدەچێت. لانیکەم چەند مانگێک''.