Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند "بڕیاری ریفراندۆم خۆی له خۆیدا كاره‌ساتێكه. به‌شداریپێكردنی كه‌ركووكیش تیایدا داوایه‌كی مه‌سعود بارزانی-یه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته گۆمی خوێن".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی A Haberدا، عومەر چه‌لیك باسی له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵمانیا كرد و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه ریفراندۆمه‌كه‌ی باكووری عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانی باسی كرد سوودی نابێت بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، یان داهاتووی كورده‌كان، ئه‌و بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی به كورده‌كانه‌وه نییه، كوده‌تایه‌كی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئیراده‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
عومەر چه‌لیك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له كاتێكدا قۆناغێكی ناسك له عێراق هه‌یه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی بارزانی به ته‌واوه‌تی قۆناغه‌كه‌ی بهشبهشكردووه، به‌شداریپێكردنی كه‌ركووك له‌و پرۆسه‌یه و، كارێكی تاك لایه‌نه‌ی وه‌ها دۆخه‌كه رووبه‌ڕووی پێكدادانی زۆر گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه و، گوتی: "زیان به هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌گه‌یه‌نێت كه له عێراق ده‌ژین و له داهاتوویان ده‌دات، بارزانی هه‌وڵێك ده‌دات كه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ئێستادا هه‌ن زیاتر گه‌رمیان ده‌كات".
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه دوایین هه‌ڵوێستی بارزانی هیچ سوودێكی نابێت به تایبه‌تی بۆ كورد، توركمان و عه‌ره‌به‌كان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوێكه كه كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی كه گوتبووی هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه، عومەر چه‌لیك گوتی: "مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كه‌سانێكن كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه له توركیادا. توركیا تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه له پاڵ ئه‌وانه‌دا بووه، له‌به‌رئه‌وه گه‌ر بیانویستایه پێش ئه‌و بڕیاره ده‌یانتوانی له‌گه‌ڵ توركیا راوێژبكهن".
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك گوتی: "لە رابردووش‌دا سەرکردە کوردەکان بە پشتگیری هەندێک کەس هەنگاوی هاوشێوەیان ناوە، بەڵام ئەنجامەکەی شکستهێنان بووە".
عومەر چەلیک ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ ئاشتی و ئاسایش و گوتی: "دوای گەیشتن بەوە تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات. بەڵام هێشتا لەو خاڵەدا نین. هەڵبەت ئامادەکاری دەکەین".
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەست بە دەستووری عێراقەوە، لە رووی تابلۆی باکووری عێراق و شەرعیەتی یاسایی و سیاسیەوە دۆخێک دروست بووە کە مشومڕی دروست کردووە و گوتی: "هەر بۆیە مەسعود بارزانی بەم بڕیارەی لە پێشەوە بۆ کوردەکان دواتر بۆ تورکمانەکان و عەرەبەکان و کۆمەڵگەکانی تر داوای دەریایەک خوێنی تر دەکات. ئەمە هەڵوێستێکی زۆر خراپە. 'با کەس هەڵوێستێکی لەو چەشنە نەنوێنێت و بڵێت خەیاڵی ١٦ ساڵەی بەدی دێت، یان بپرسێت کە چی خراپیەک هەیە بۆ دیاریکردنی چۆنیەتی ژیان خەڵک بچێتە سەر سندوق'. لە کاتێکدا پەرلەمان دووساڵە نەکراوەتەوە و ماوەی دووساڵ زیاتر بە شێوەیەکی نایاسایی کەسێک سەرۆکایەتی دەکات، هەموو پارتەکانی ئەوێ دژی ئەم تابلۆیەن".
عومەر چەلیک ئاماژەی بەوەدا کە لە بنەڕەتدا لە رووی شێوازەوە، ریفراندۆمەکە بە شێوازێکی ناتەندروست بەڕێوەچووە و گوتی: "بڕیاری ریفراندۆم کارەساتێکە بۆخۆی. بەشداریپێکردنی کەرکووکیش تیایدا، داوایەکی بارزانیە تاکو عێراق ببێتە گۆمێکی نوێی خوێن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو سزایانەی کە تورکیا بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیگرێتە بەر، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە پرسەکە بەوردی تاوتوێ دەکرێت و گوتی: "هەموو رێوشوێنێک دەگیرێتە بەر و وابەستەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش و دواتر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەرامبەر کام هەنگاوە چی دەگیرێتە بەر لە بەرامبەر هەنگاوەکاندا".
ناوبراو گوتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵوی بیر هەموو لایەک هێنایەوە کە باسی لە کۆتاییهێنان بە مەشقی پێشمەرگەکان کردبوو لەو بارەیەوە گوتی: "دوای بڕیاری ریفراندۆم و سووربوونی بارزانی لەسەر ئەنجامدانی و راگەیاندنی سەربەخۆیی، هەموو ئەو چەکانەی دراونەتە پێشمەرگە، بەرامبەر تورکمان، عەرەب و عێراق بەکاردەهێنرێت".