Hamdi Çelikbaş
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌كانی سینات-حه‌فتانین، مه‌تینا، گارا، ئاڤاشین و باسیان، هه‌شت پێگه‌ی تیرۆرستانی پەکەکە كه وه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك به‌كاریانهێناون ته‌قێنرانه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سینات-حه‌فتانین، مه‌تینا، گارا، ئاڤاشین و باسیان له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدراوه و هه‌شت پێگه‌ی تیرۆریستان كه وه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك به‌كاریانهێناون ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فڕۆكه‌كان گه‌ڕانه‌وه بنكه ئاسمانییه‌كانی توركیا.