Heman Hussein Yaseen
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٤٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ده هه‌زار و ٩٤٠ پشکنین، هه‌زار و ١٤٤ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٣٩٨ حاڵەت، سلێمانی ٣٤٢ حاڵەت، دھۆک ٣٦٥ حاڵه‌ت و، گه‌رمیان ٣٩ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە یه‌ك حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، پێنج حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی و، دوو حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٦٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٠١ ھەزار و ١٩٢ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٥٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.