Barış Gündoğan
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی توركیا (میت)دا له گونده‌واری پارێزگای دهۆك، هه‌ریه‌ك له تیرۆریستانی په‌كه‌كه بارش سۆیدان و ئێمراه یڵدزئهر كه هه‌وڵیان ده‌دا تهقەمەنی بۆ توركیا بنێرن، له‌چالاكی خران.
به‌پێی زانیارییه باوهڕپێكدراوهكان له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ودیووی سنووردا بۆ له‌چالاكی خستنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه، تواندرا په‌یوه‌ندی له‌نێوان به‌ناو به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه و تیرۆریستان ببڕدرێت.
به‌ناو گه‌وره به‌رپرسانی په‌كه‌كه كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه ناچارن خۆیان بشارنه‌وه، دهستڕۆیشتوویییان به‌سه‌ر تیرۆریستان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و به‌ناو گه‌وره به‌رپرسانه كه ناتوانن له ئه‌شكه‌وته‌كان بێنه ده‌ره‌وه، به‌مه‌به‌ستی سه‌لماندنی به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه رێنمایییان به تیرۆریستان داوه كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌ركه‌وت هه‌ریه‌ك له تیرۆریستان ئێمراه یڵدزهر كه ناوی نهێنی ده‌وران گیلیداخ و بارش سۆیدان كه ناوی نهێنی ئاندۆك ئۆرامار'ه هه‌وڵیان داوه كرده‌ی تیرۆریستی به‌و ته‌قه‌مه‌نییانه ئه‌نجام بده‌ن كه درووستیان کردوون.
دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانیان و چاودێری كردنیان تواندرا ٤ی نیسان ئه‌م دوو تیرۆریسته به‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی پێیان بوون له گونده‌واری پارێزگای دهۆك له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا له‌چالاكی بخرێن.
ده‌ركه‌وتووه یڵدزئهر له ٢٠١٨ چووه‌ته ناو په‌كه‌كه له به‌شی به ناو هێزی تایبه‌تی پلاندانان بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر توركیا له ناو رێكخراوه‌كه‌دا مه‌شق و راهێنانی پێ كراوه.