Mazın Asad
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
گرووپێکی ھاووڵاتی سووری لە ناوچەی جەرابلوس خۆپێشاندانێکیان ساز کرد و کاردانەوەیان دژی پەیەدە نیشاندا.
گرووپەکە لە ناوەندی شارۆچکەی جەرابلوس گردبوونەوە و دروشمی ناڕەزاییان دژی پەیەدە بەرز کردەوە.
یەکێک لە خۆپێشاندەران بەناوی ئەبو سەیدۆ لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە خەڵکێکی زۆر لە گوندی شیوخ کۆچیان کردووە و پەنایان بردووەتە شارۆچکەی جەرابلوس و گوتیشی: "کاتێکدا لە گوندەکەمان دەژین، پەیەدە ھات و ئازاری ئێمەی دا. ئێمەش بۆ رزگارکردنی گیانمان بەڕێکەوتین و بۆ جەرابلوس ھاتین".
سەیدۆ روونیشی کردەوە کە دوو مانگ لەمەوبەر بۆ جەرابلوس کۆچیان کرد و گوتیشی: "بە سایەی تورکیا و سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئازادی بۆ جەرابلوس گەڕایەوە. تورکیا برای ئێمەیە و خوا لێیان رازی بێت. تاکە ئومێدمان تورکیایە و ئینشەڵڵا ھەروەک جەرابلوس، ئاسوودەیی و ئاسایش لە تەواوی وڵات دەستەبەر دەکرێت".
دواتر بێ روودانی ھیچ کێشەیەک، گرووپەکە بڵاوەیان کرد.