Sergen Sezgin
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
بورسا-AA
چیای ئوڵوداغ كه یه‌كێكه له گرنگترین ناوه‌نده‌كانی خلیسكێنه و گه‌شتیاریی زستانه له توركیا، به‌ڕووی سهردانیكهرانیدا كرایه‌وه.
وه‌رزی ئه‌مساڵی یارییه‌كان له ئوڵوداغ كه هه‌موو ساڵێك هه‌زاران گهشثیاری بیانی و ناوخۆ رووی تێده‌كه‌ن، دوێنێ كرایه‌وه.
سه‌ردانیكه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه به‌فره‌ی كه ئه‌ستوورییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ٥٢ سانتیمه‌تر، خلیسكێنه و سكی سه‌ر به‌فریان تاقی كرده‌وه و چێژیان بینی.
هاوكات تیمه‌كانی جه‌ندرمه كۆنترۆڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بچنه سه‌ر لووتكه‌كه زنجیری تایه‌یان به‌ستووه یان نا. ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی تایه‌كانیان تایه‌ی زستان نه‌بێت و زنجیریان نه‌به‌ستبێت، ناتوانن به‌ره‌و لووتكه‌كه بچن.
